ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری فۆربس، ئەحمە شەرع بە پێشینەی سەرکردەییی گرووپێکی توندئاژۆی وەک تەحریرولشام، ئێستا سەرۆک کۆماری سووریایە و لەسەدا 70ی خاکی سووریای لە بندەستدایە، لە کاتێکدا کە هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک، نزیکەی لەسەدا 25 تا 30ی خاکی سووریا، وێڕای ژێرخانە نەوتییەکانی ئەو وڵاتەی پێیە.
بەڵام واقیعی مەیدانی سووریا نیشان دەدا کە جارێ هیچ جێیەک بۆ دروشمی "یەکگرتوویی نیشتمانی" نییە و هێزە ناوخۆییەکان بە دوورنواڕی جیاواز، کەمینەگەلێک کە بەدوای گەڕەنتی بۆ مانەوەی خۆیانن و دەسەڵاتە بیانییەکان بە ئامانجی دژواز هەموو لە ململانێی دەسەڵاتدا بەدوای پشکی خۆیانەوەن.
یاریی دەرووندەسەڵاتی سووریا
١. ئەحمەد شەرع:
سەرۆک کۆماری کاتی سووریا دەوڵەتێکی ناوەندخوازی لە دیمەشق دەوێ؛ دەوڵەتێک کە شەرعییەتی نێودەولەی هەبێ و بتوانێ 400 ملیۆن لە داراییە زەوتکراوەکانی ئازاد بلات. ئەو هەروەها خوازیاری سەقامگیری ناوخۆیی، بۆ ڕاکێشانی سەرمایە و یارمەتی بیانی لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیەتی کە نزیکەی 250 تا 500 ملیارد دۆلار سەرمایەدانەریی پێویستە.
٢. هەسەدە:
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە دوای پاراستنی پێکهاتەی سەربەخۆی خۆیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر ناوی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکن کە بەپێی مۆدێلێکی عەلمانی، فرەچەشنی ئیتنیکی-مەزهەبی و هاوبەشیی لەسەدا 40ی ژنان دامەزراوە.
3. کەمینە مەزهەبییەکان:
درۆزییەکان لە سوەیدا خوازیاری ئۆتۆنۆمی بە گەڕەنتی بیانین و لەمدواییەشدا پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل گرتووە. عەلەوییەکان خوازیاری گەڕەنتی ئەمنین و هەندێکیان پەنایان بردۆتە بەر ڕووسیا. مەسیحییەکانیش ئەگەرچی وەزیرێکیان لە دەوڵەتی جۆلانیدا هەیە، بەڵام بە داهاتوو ڕەشبینن و بەرەی گەنجیان بەردەوامە لە هەڵاتن لە ڕووسیا.
ئەمان سەرەڕای ئەزموونی تاڵی توندوتیژی فیرقەیی و گەڕانەوەی حکومەتی سەلەفی، حەز بە مانەوە لە سووریایەکی پارچەپارچەوە بوو لە بری دەسەڵاتێکی ناوەندخواز بە پێشینەیەکی جیهادی دەکەن.
تۆڕی ئاڵۆزی دەسەڵاتە بیانییەکان
١. ئەمریکا
ئەمریکا خوازیاری گواسترانەوەی کۆنتڕۆڵکراوەی دەسەڵات لە سووریا و لەو ڕێگەوە پاراستنی باڵی گوشار دژی هەندیک لە وڵاتان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئامادەبوونی سەربازی و کەمکردنەوەی بنکەکانی لە سووریایە.
٢. تورکیا
تورکیا بەدوای سڕینەوەی یەکجاریی خۆسەری کوردەکان و هەڵوەشانەوەی هەسەدەیە و دەوڵەتی ئەردۆغان، تەنانەت پاش چەکدامالینی پەکەکە، هێشتاش یەپەگە و یەپەژە بە هەڕەشەی ئەمنی بۆ سەر خۆی دەزانێت.
٣. فەڕەنسه
پاریس بەدوای تێپەڕینی هەمەگر بە تەرکیز لە سەر مافی کەمینەکان بە تایبەت مەسیحییەکان بۆ پێشگری لە شەپۆلی کۆچبەری و کەمکردنەوەی گوشاری سیاسیی لە ناوخۆی خۆیەت و هەوڵ دەدا لە ڕێگەی دزەی دیپلۆماتیک ڕۆڵێكی کاراتر بگێڕێت لە نۆژەنکردنی سووریا.
٤. بەریتانیا
بەریتانیا بەدوای سەقامگیری و ئاسایشی سووریا لە ڕێگەی پاڵپشتی لە شەرع، سەرەڕای پێشینەیەتی. چونکە لەندەن نیگەرانی گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی ڕادیکاڵیزم لە سووریا و تێچووی شیمانەیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە.
٥. ڕووسیا
مسکۆ دەیەوێ بنکە سەربازییەکانی وەک تەرتووس و حرمیمیەم و پێگەی ناوچەیی خۆی بپارێزێت. هەر بۆیە ئامادەیە لەگەڵ هەر دەوڵەتێک کە سەقامگیریی ساز بدات، هاوکاری بکات.
٦. ئیسرائیل
ئیسرائیل سووریایەکی لاوازی دەوێ کە نەتوانی هەڕەشەی ئەمنیی بۆی هەبێت. چونکە بەرزاییەکانی گوڵان لەباری ستراتژیکەوە زۆر گرینگە. تلاڤیڤ بە زیاتر لە 120 هێرش لە 2025دا، ئاستەنگی خستە بەردەم بووژانەوەی توانستی سەربازیی دیمەشق.
٧. عەرەبستان
عەرەبستان بە دوای پاڵپشتی لە دەوڵەتی سوننەی نوێ بۆ کۆنتڕۆڵی پێدزەی هەندێک وڵاتی ناوچە لە سووریایە. چونکە ڕیاز بە بەڵێنیی 6.4 ملیارد دۆلاری لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە، بە دوای سەقامگرتنی سنوورەکان و سڕینەوەی پێگەی تاران لە دیمەشقە.
٨. قەتەر
قەتەر بەدوای هاوبەشی لە نۆژەنکردنەوە لە ڕێگەی سەرمایەدانەری لە بواری وزەیە، چونکە ڕێککەوتنی نەوتیی مەی 2025 نیشاندەری هەوڵی دۆحە بۆ دزەکردن لە بواری ئابووری هەمبەر بە ڕکابەرەکانە.
٩. ئیمارات
ئیمارات بە دوای پەیوەستکردنی سووریا بە زنجیرەگەلی بازرگانی ناوچەییە، چونکە بە گرێبەستی 800 ملیۆن دۆلاریی بەندەر، ئیمارات بە دوای چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک شاڕێی بازرگانیی ناوچەیە.
١٠. چین
چینیش بە دوای هاوبەشیی درێژخایەن لە نۆژەنکردنەوەی سووریا بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە شەڕ و ناکۆکییەکان، چونکە سووریا لە پلانی "پشتوێن و جاددە"ی چیندا پێگەیەکی زۆر گرینگی هەیە.
Your Comment